ئەمریکا پێشوازی لە لێکتێگەیشتنی لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات

17-06-2020
نیشانەکردن رۆژئاوای کوردستان
A+ A-
رووداو-هەولێر

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق بە بەیاننامەیەک بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی پشتیوانی لە رێککەوتنی سیاسی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا و پارتی یەکێتی دیموکراتی دەکات و رایدەگەیێنیت، هەردوو شاند دووپاتیانکردەوە کە رێککەوتنی دهۆک دەکەنە بنەمای دانوستاندنەکانیان.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق راگەیێندراوێکی تایبەت بە دانوستاندنەکانی ئەنەکەسە و پەیەدە لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشوازی لە لێکتێگەیشتنی سەرەتایی نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد و پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی دەکەین، ئەو لێکتێگەیشتنە هەنگاوێکی گرنگە بەئاراستەی تێگەیشتنی زیاتر و هاوئاهەنگی پراکتیکی و ئەوەش لەبەرژەوەندیی خەڵکی کورد و هەموو سوورییەکاندا دەبێت.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە هەردوو شاند دووپاتیانکردووەتەوە رێککەوتنی رێککەوتنی دهۆک دەکەنە بنەمای دانوستاندنەکانی تایبەت بە دروستکردنی یەکڕیزی نێوانیان. باڵیۆزخانەکە ئەو تێگەیشتنە بە هێمایەک بۆ هەنگاوێکی گرنگ بەئاراستەی هاوئاهەنگیی سیاسیی زیاتر لەنێوان گرووپە سیاسییە کوردییەکانی سووریا دەزانێت، ئەوەش بە پاڵپشتیی ئەمریکا.
 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا لە ساڵی 2011ەوە لە دیمەشق نەماوە. بڵاوکردنەوەی ئەو راگەیێندراوەش بەزمانی کوردی لەلایەن باڵیۆزخانەیەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وڵاتێک کە بەشێکی زۆری دانیشتووانەکەی عەرەبە و لە دەستووری وڵاتەکەیشدا بە کۆمارێکی عەرەبی ناسراوە وەک پاڵپشتییەک بۆ لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان لێکدەدرێتەوە.
 
بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوەکە بە زمانی کوردی لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوویشدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا چەند تویتێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردوەتەوە. 
 
لە ساڵی 1991دا ئەمریکا بە چەندین شێوە پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە ساڵی 2014ەوەش ئەو یارمەتیدانە گەیشتووەتە رۆژئاوای کوردستان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".