رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری قەزای شێخان، درۆنێک خرایە خوارەوە بەبێ ئەوەی زیانی هەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ی تەممووزی 2025، سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کەمێک لەمەوپێش درۆنێک لە سنووری قەزای شێخان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە خرایە خوارەوە."
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، "درۆنەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە چەکی جۆری بیکەیسی تەقەی لێکراوە و خراوەتە خوارەوە."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە هێرش کرابێتە سەر کێڵگەی نەوتی شێخان. رووداو پەیوەندیی بە کاروان بابان، راوێژکاری ئاسایشی کۆمپانیاکانی نەوت لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە کرد و رایگەیاند، هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی شێخان.
کاروان بابان گوتی: پۆلیسی پاراستنی دام و دەزگە نەوتییەکان و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامادەیی تەواودان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراوە و پاراستنی کێڵگەکانی نەوت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ