نووری گەرمیانی دەبێتە ئەندامی مەڵبەندی سێی یەکێتی

17-09-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن نووری گەرمیانی یەکێتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گۆرانیبێژی میللیی شاری هەولێر نووری گەرمیانی، پۆستێک لە نێو یەکێتی وەردەگرێ و وەکو ئەندامی مەڵبەندی سێی ئەو حیزبە دەستبەکار دەبێت.
 
نووری گەرمیانی، گۆرانیبێژی میللیی شاری هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "ماوەی دوو مانگە وەکو ئەندامی مەڵبەندی سێی یەکێتی و راوێژکاری هونەریی مەڵبەندەکە دەستبەکاربووم".
 
نووری گەرمیانی ئاماژەی بەوەدا کە لەسەر داوای هەر یەک لە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و  لیوا ئەیوب یوسف سەعید، لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری لیواکانی 3 و 7ی تایبەت بووە.
 
نووری گەرمیانی ئاشکرای کرد بێجگە لە خۆی کە پۆستی وەرگرتووە، یەکێتی مووچەی مانگانەی بۆ ژمارەیەک هونەرمەند و گۆرانبێژی هەولێر بڕیوەتەوە، لەوانەش فەرهاد زیرەک، هونەرمەندیی ناسراوی شاری هەولێر. 
 
نووری گەرمیانی گوتی: "کاک دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، دوای ئەوەی پێشوازی لە کاک فەرهاد زیرەک کرد، مووچەی بۆ بڕیوەتەوە".
 
سەبارەت بە پێشبیبنی خۆی بۆ دەنگەکانی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان (یەکێتی و گۆڕان) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، نووری گەرمیانی گوتی: "پێشبینی دەکەم دەنگێکی باش بهێنێت"، گوتیشی بەنیازە گۆرانییەک بۆ بانگەشەی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان بڵێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە