رووداو- هەولێر
هونەرمەندی ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان، قادر سەیاحی کۆچی دواییکرد.
قادر سەیاحی شەوی یەکشەممە 17/04/2022 بەهۆی جەڵتە لە تەمەنی 79 لە شاری خۆی لە باکووری پارێزگای ورمێ کۆچی دواییکرد.
سەیاحی لەدایکبووی مهابادە و ئاوازدانەر، ژەنیاری کلارنێت و گۆرانیبێژ بوو و زیاتر لە 50 ساڵ چالاکیی هونەری هەبوو.
گۆرانییەکانی "یادم بکە"، "هەرتۆی قسەی عیشقم"، "گوڵی مهابادی" و "مەستی ئەوین" لە دیارترین بەرهەمەکانین. هۆگرانی قادر سەیاحی دەڵێن، قادر سەیاحی بەرهەمی زۆری نەبوو.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، بڕیار دراوە تەرمی قادر سەیاحی بگوازرێتەوە مهاباد و لە بەشی تایبەت بە ناودارانی گۆڕستانی بداغ سوڵتانی مهاباد بەخاک بسپێردرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ