رووداو - هەولێر
یەکەم پێشانگەی وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێر کرایەوە و 150 کۆمپانیا لە 10 وڵاتەوە تێیدا بەشدارن، هاونیشتمانییان گلەییان لە بەرزی نرخی خانوو و شوققەکان هەیە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت، لە نرخەکان رازینین و لێپرسینەوەی زیاتر دەکەن.
نرخ و کوالێتی ئەو دوو تایبەتمەندییەن کە لەلایەن بەشداربووانی پێشانگەکەوە زۆرترین پرسیارییان لەبارەوە دەکرا، بەڵام وەڵامەکان پێچەوانەی خواستی سەردانیکەران بوون، چونکە بەهۆی بەرزی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون، پرۆژەکانی وەبەرهێنان تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە باخەڵیان پڕە.
بەراورد بە وڵاتانی ناوچەکە، نرخی یەکەی نیشتەجێبوون لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان زۆر زیاترە. دەستەی وەبەرهێنانیش کە بەرپرسی یەکەمە لە هەموو باشی و خراپییەکانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان دان بەوەدادەنێت کە بە هیچ شێوەیەک لەو نرخە بەرزانەی ئێستا رازینین و لێپرسینەوەی زیاتر لە نرخ و کوالێتی دەکەن.
لە هەرێمی کوردستان و هەولێر بە تایبەتی، مەترێک لە شوققەیەکی نیشتەجێبوون کە بە کوالێتییەکی زۆرباش دروستبکرێت 500 دۆلاری تێدەچێت، بەڵام بە دوو هێندە بۆ سێ هێندەی تێچووکەی دەفرۆشرێت، لەکاتێکدا حکومەت زەوی بە نرخێکی رەمزی بە وەبەرهێنەران دەدات.
نووسینگەکانی کڕین و فرۆستنی خانوو و زەویش بەهۆی نەبوونی چاودێری بەسەریانەوە بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆیان مامەڵە بە زەوی و پرۆژەکانەوە دەکەن.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 935 مۆڵەتی وەبەرهێنان دراون بە خاوەن کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان، زیاتر لە %25 ـی پرۆژەکان تایبەتن بە نیشتەجێبوون و 186 پرۆژە لەو بوارەدا مۆڵەتیان پێدراوە، بەڵام ئەوە نەبووەتە هۆکاری کۆتاییهێنان بە قەیرانی نیشتەجێبوون و بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی کرێنشینان زیاتر لە 150 هەزار کرێنشین لە هەرێمی کوردستان هەن.