رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، "چوار هاونیشتمانیی خەڵکی دهۆک" لە ئۆتۆمبێلێکدا کوژران.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە نەخۆشخانەی نسیێبین دەستی کەوتووە، بەرەبەیانی 19-1-2023 چوار کەسی خێزانێکی خەڵکی باشووری کوردستان لە ئۆتۆمبیلێکدا کوژران و یەکێکیش بەسەختی بریندار کراوە. هاوکات، "هەموو ئەوانەی لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، بە گوللـە لە سەریان دراوە."
ئەو کەسانەی کوژراون و بریندارەکەش خەڵکی دهۆکن. فارس بێزەلی، کوڕی یەکێک لە قوربانییەکانە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کەسانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی چووبوون و بەهۆی رووداوەکەوە چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
رووداوەکە رێگەی سەرەکی نوسێبین- مێردین لە باکووری کوردستان روویداوە.
ناسنامەی ئەو کەسانەی دهۆک کە لە مێردین هێرشیان کرایەسەر و چوار کەسیان کوژران. https://t.co/zybNNcjngV pic.twitter.com/RR0JqYMgwr
— Rudaw (@Rudawkurdish) January 19, 202
ئەمین عەبدوڵڵا کوڕی یەکێک لە کوژراوەکان، بە رووداوی راگەیاند: "پێنج قوربانییەکە سەر بە دوو خێزانن، خێزانێکیان لە دایکێکی تەمەن 63 ساڵ و کوڕەکەی بە ناوی ئەحمەد پێکدێن. خێزانەکەی دیکەش لە شۆفێر و هاوژین و کچەکەی پێکهاتبوون."
ئەمین عەبدوڵڵا گوتی، ئەوان لە کاتی سەردانیکردنی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیاندا دەستڕێژی گوللەیان لێکراوە.
دەشڵێت: ئەمە یەکەم جار نییە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی هاووڵاتی شاری دهۆک سەردانی باکووری کوردستان بکەن، ئێستا رێکارە یاساییەکان تەواو دەکرێن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکان بۆ دهۆک و پرسە لە دهۆک دادەنێن.
یەکێکی دیکە لە کەسوکاری قوربانییەکان ناوی حەربییە، بە رووداوی گوت: "نابێت تورکیا لەم رووداوە بێدەنگ بێت بۆ ئەوەی رووداوی لەم شێوەیە دووبارە نەبێتەوە، دەشڵێت، "کەسوکاری ئێمە زۆر بە ناشرینی کوژراون، خێزانێکی مەدەنی لە خاکی تورکیا بەم شێوازە بکوژرێن، شەرمەزارییە بۆ وڵاتی تورکیا."
دایکی ئەو کوڕەی قسەی بۆ رووداو کرد، ناوی واحیدەیە و تەمەنی 63 ساڵان بوو. دەڵێت، بکوژەکان مەبەستیان بووە تەنیا تاوانی کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن، چونکە ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی نێو ئۆتۆمبێلەکە وەک خۆیانن و دەستکاری نەکراون.
ئەو کەسە برایەکیشی بریندارە، گوتی، "ئێمە لەگەڵ هیچ کەسێک کێشەمان نەبووە، بۆیە ناتوانم کەس تۆمەتبار بکەم، چاوەڕێی لێکۆڵینەوەکان دەکەین بزانین دەگات بەچی. ئێمە لەگەڵ تورکیا دراوسێین و دەبێت لەسەر ئەم رووداوە بێتە دەنگ."

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بە داخێکی زۆرەوە، دوێنێ شەو لە رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش بریندارە."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان راگەیاندووە و دەشڵێت، "لە کاتێکدا بە تووندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە روون بکەنەوە و تاوانبارانیش رووبەڕووی دادگە بکەنەوە."

ناوی ئەو چوار هاونیشتمانییەی دهۆک کە لەنزیک مێردین بە دەستڕێژی گولـلە کوژراون:
- حاجی عەبدوڵڵا ساڵح مستەفا: 69 ساڵ
- چیمەن شاهین خالید: 75 ساڵ، هاوژینی حاجی عەبدوڵڵایە
- هندرێن عەبدوڵڵا ساڵح: 39 ساڵ، کچی حاجی عەبدوڵڵایە
- واحیدە حەیدەر جاسم: 63 ساڵ

مەلا ئەحمەد جەلالەدین ئیبراهیم: 45 ساڵ بریندارە
کوڕێکی حاجی عەبدوڵڵا باسی رووداوەکە دەکات:
مەلا ئەحمەد رێکانی بریندارە و برای ئەو پێشکێشکارەی پێشووی رووداوە، لەبارەی رەوشی تەندروستیی براکەی گوتی، گولـلە بەر سەری کەوتووە و دۆخی ناجێگیرە. هاوکات داوایشی کرد لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە رووداوەکە بکرێت.