لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە مهاباد هەشت کەس گیانیان لەدەستدا

19-03-2022
فریا یونسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی نێوان بۆکان - مهاباد هەشت کەس گیانیان لەدەستدا. بەڕێوەبەری رێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی مهاباد دەڵێ، کاژێر 4ـی ئێوارەی رۆژی هەینی، تەلەفۆن بۆ بەشی فریاگوزاری ئەو رێکخراوە کراوە و هەواڵی پێکدادانی 2 ئۆتۆمبێل لەڕێگەی نێوان مهاباد و بۆکانیان پێداوە.
 
بە گوتەی رەحمان ئەحمەدی، دوو تیمی فریاگوزاری لە مهابادەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و 5 کەس لەوانەی لەنێو هەر دوو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون لەو رووداوەکەدا گیانیان لە دەستداوە و 5 کەسیش بە سەختی بریندار بوون کە نێردراونەتە نەخۆشخانە. 
 
پۆلیسی هاتووچۆی مهاباد باسی لەوە کردووە، شەوی رابردوو و بەیانی ئەمڕۆ سێ کەسی دیکە لە بریندارانی رووداوەکە لە نەخۆشخانەی مهاباد گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی مردووان گەیشتووەتە هەشت کەس. دۆخی تەندروستیی دوو بریندارەکەی دیکەش ناجێگیرە.
 
لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی قوربانیانی رووداوی هاتووچۆ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی گەشتەکانی نەورۆزەوە زیادیکردووە.
 
بەگوتەی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران، لە ماوەی 3 رۆژی رابردوودا 107 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 
تەیموور حوسێنی، جێگری سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران گوتوویەتی، ئەمساڵ گەشتکردن لە ئێران 29٪ بەراورد بە کاتی هاوشێوەی ساڵی رابردوو زیادیکردووە و زۆرترین رووداوی هاتووچۆ لە چەند رۆژی رابردوودا لە پارێزگاکانی ورمێ، خوزستان، کرمان، سیستان و بەلووچستان و بووشێهر بووە. 
 
ساڵانە لە ئێران 14 بۆ 16 هەزار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن. پۆلیسی هاتووچۆی ئێران هۆکاری 40٪ـی ئەو رووداوانە دەگەڕێنێتەوە بۆ خراپی ئۆتۆمبێل لەو وڵاتە و 60٪یش بۆ نەبوونی رێگەوبانی ستاندارد و پابەندنەبوونی خەڵک بە رێکارەکانی هاتووچۆ لەو وڵاتە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.