رووداو دیجیتاڵ
هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە زانیاری لەبارەی دروستبوونی پشێوی لە گرتووخانەیەکی شاری حەسەکە کە ژمارەیەک ئەندامی داعش تێیدا بەندکراون، بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، دوای ئەوەی کە شانە نووستووەکانی داعش لە حەسەکە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە نزیک گرتووخانەی غوێران تەقاندەوە، ئەندامانی داعش لە نێو گرتووخانەکەدا دەستیان بە یاخیبوون کرد و هەوڵی هەڵاتنیان دا.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دواتر شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەسەدە و شانە نووستووەکانی داعش لە گەڕەکەکانی دەرەوەی گرتووخانەکە دروستبوو.
لەو گرتووخانەیەدا زیاتر لە پێنج هەزار دەستگیرکراوی داعش هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ