رووداو - سلێمانی
بەرگدرووەکان سەرقاڵى دوورینى جلى کوردن و بازاڕیان جممەی دێت. ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانى پێشوو، هاونیشتیمانیان زیاتر جلى کوردى دەپۆشن.
بەگوتەی بەرگدرووەکان بۆ نەورۆز و بۆنە و ئاهەنگەکانی بەهاری ئەمساڵ، خەڵک زیاتر جلوبەرگی ستایلى جلی کوردیی ساڵانى هەشتاکان بەدروون دەدەن.
لە باشووری کوردستان نزیکەى 20 دیزاینى جلى کوردیی پیاوان هەیە، بەڵام دیزاینى جلى کوردیی ژنانە زۆرترە و بە 100 جۆر دەخەمڵێنرێ.
دووکانەکانی بەرگدرووەکان بوونەتە شوێنى چاوەڕوانیی خەڵک، بەرگدرووێک لە سلێمانییەوە دەڵێ "ئەمساڵ درەنگ بازاڕمان بووەوە، بەڵام زۆر بوو، خەڵک زیاتر جلوبەرگی سادە بەدروون دەدەن و نرخی قوماش و بەرگدرووەکانیش بەهۆی قەیرانی دارایی دابەزیوە".
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ