10 مامۆستای رۆژهەڵاتی کوردستان مان لە خواردن دەگرن

20-06-2022
فواد حەقیقی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی هاوئاهەنگیی رێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران دەڵێت، 10 مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەقز لە بەرامبەر ناڕەزایەتی لە دەستبەسەرکردنیان و وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانی مامۆستایان، مانیان لە خواردن گرتووە.
 
ئەو 10 مامۆستا سەقزییە دەستبەسەرکردنیان بە "نایاسایی" لە قەڵەم دەدەن و لە نیوەڕۆی رۆژی 19.06.2022ەوە مانگرتنیان لە خواردنیان دەستپێکردووە.
 
پێنجشەممەی رابردوو 16-6-2022 زیاتر لە 40 مامۆستا لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بەشداریکردنیان لە خۆپێشاندانی مامۆستایان دەستبەسەرکران. لە پارێزگای سنە 18 کەس لەو مامۆستایانە هێشتا لە زینداندان.
 
ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو مامەڵەیەی کە پێنجشەممەی رابردوو بەرامبەر مامۆستایان کرا "بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی وەزارەتی پەروەردە یارمەتیدەر نابێت".
 
ئەو ئەنجوومەنە هەروەها دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی مامۆستاکانی سەرکۆنە کردووە و داوای لە دەزگای داد و لایەنە ئەمنییەکان کردووە بەژیری مامەڵە لەگەڵ مامۆستایان بکەن و هەروەها داوای ئازادکردنی مامۆستا گیراوەکانیشی کردووە.
 
پێشتریش 3 مامۆستای خەڵکی مەریوان و مامۆستایەکی خەڵکی شاباد لە پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کرابوون و ئەوانیش هێشتا ئازاد نەکراون.
 
مامۆستایانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان داوا دەکەن یاسای پلەبەندیی مووچەی مامۆستاکان و یاسای یەکسانکردنی مووچەی مامۆستا خانەنشینەکان جێبەجێبکرێ، خوێندن بە پارە نەمێنێ، بەڵکو خوێندن تاوەکو کۆتایی قۆناخی دواناوەندی بە خۆڕایی بێت و وەزیری پەروەردە دەستلەکاربکێشێتەوە.
 
مامۆستایانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوایەکی دیکەشیان هەیە، ئەویش خوێندنە بە زمانی دایک.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

بەڵێندەران لە "ترسی نەبوونی پارە" پڕۆژەی رێگەوبانی گوندەکانی بێتواتە وەرناگرن

دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی سنووری ناحیەی بێتواتە لە ئیدارەی راپەڕین، لە خراپیی رێگەوبانەکانیان نیگەرانن. بەڕێوەبەری ناحیەکەش ئاشکرای دەکات، سەرەڕای ئەوەی دوو جار تەندەر بۆ پڕۆژەی رێگەی چوار گوند راگەیێندراوە، بەڵام "لەترسی نەبوونی نەختینە" هیچ بەڵێندەرێک ئامادە نییە پڕۆژەکە وەربگرێت