Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

کوردستان20-09-2025

باوکی یەکێک لە هاونیشتمانییە دەستبەسەرکراوەکانی لوبنان: هەموویان مانیان لە خواردن گرتووە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

20-09-2025

بابەتی پەیوەندیدار

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

پارێزگاری سلیمانی: باپیرم لە تۆپبارانی عەبابەیلی شەهید بووە
کوردستان31-05-2026

پارێزگاری سلیمانی: باپیرم لە تۆپبارانی عەبابەیلی شەهید بووە

خاکی پێنجوێن بووەتە شوێنی بژێویی سەدان کرێکاری رۆژهەڵاتی کوردستان
کوردستان31-05-2026

خاکی پێنجوێن بووەتە شوێنی بژێویی سەدان کرێکاری رۆژهەڵاتی کوردستان

 
رووداو دیجیتاڵ

18 رۆژە 21 هاونیشتمانی لە لوبنان دەستبەسەرن. باوکی یەکێکیان دەڵێت، کوڕەکەی پەیوەندی پێوە کردووە و گوتوویەتی مانیان لە خواردن گرتووە.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، 19 کەس لەو هاونیشتمانییانە لەدایکبووی ساڵانی 2000ەکانن و ئێستا لە زیندانن.
 
عەبدوڵڵا ئەحمەد، کوڕێکی بەناوی پێشڕەو لەنێو ئەو کەسانەدایە و ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کوڕەکەم دوێنێ پەیوەندی کرد و گوتی، پێنج کەسیان لێ جیاکردینەوە و نازانین بۆ کوێ براون. ئێمەش دۆخمان زۆر خراپە لە زیندان."
 
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، کوڕەکەی گوتوویەتی، "سێ رۆژە مانمان لە خواردن و خواردنەوە گرتووە و پاشان هێشتوویانە ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە بکەم."
 
رۆژی 17ی ئەم مانگە باڵیۆزخانەی عێراق لە لوبنان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، گەنجە کوردەکان لە رۆژانی داهاتوودا دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
 
بە گوێرەی باڵیۆزخانەکە، هەموو هاونیشتمانییەکان سەلامەتن و دوای رێکارە یاساییەکان دەگەڕێندرێنەوە؛ راشیگەیاند: "تاوەکو 23ی ئەیلوول گەنجەکان دەگوازرێنەوە ئاسایش و لەوێ دەمێننەوە، تاوەکو رێکارەکانی گەڕانەوەیان تەواو دەکەن کە رەنگە 10-15 رۆژێکی پێبچێت."
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئەو هاونیشتمانییانە بە گرووپی جیاواز براونەتە شوێنێک بۆئەوەی بیانگەیێننە یەکێک لە وڵاتانی ئەورووپا، بەڵام پێش گەشتکردن لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.
 
هاونیشتمانییەکان نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانەوە چوونە لوبنان کە زۆرینەیان خەڵکی پارێزگای سلێمانین.