رووداو-هەولێر
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ کەس کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر فرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو، رووبەڕووی پۆلیس بوونەوە، بەڵام دوو لەو کەسانە دەستگیرکران.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە کە لە ماڵێکدا ماددەی هۆشبەر هەیە، ئەوانیش گەیشتوونەتە شوێنەکە و هەوڵیانداوە ئەو کەسانە دەستگیر بکەن، بەڵام رووبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە، پۆلیسیش توانیویەتی دوو لەو کەسانە دەستگیر بکات و دەست بەسەر ماددە و ئامێرە قەدەخەکراوەکانیشیاندا بگرێت.
رائید هۆگر گوتی: دەستبەسەر چەندین ماددەی هۆشبەری وەک (هیرۆیین، کریستاڵ و حەشیش)دا گیراوە، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ئافرەتە و هەر سێکیشیان کوردن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ