ناوەندێکی پاراستنی منداڵان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

21-07-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە هەڵەبجەیە. بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی پارێزگاکە دەڵێت، بڕیارە ناوەندێکی پاراستنی منداڵان لە خورماڵ بکاتەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 21-07-2025 کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە و بڕیارە ژمارەیەک کار و چالاکیی تایبەت بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەبێت.
 
دانا حەمەشەریف، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەڵەبجە بە سازگار سەڵاح، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕیارە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە سەردانەکەیدا سەنتەرێکی پاراستن و چاودێریکردنی منداڵان لە قەزای خورماڵ بکاتەوە."
 
ناوەندەکە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی پارێزگاکە دەبێت. بەگوتەی دانا حەمەشەریف، "کردنەوەی بە ئامانجی چاودێریکردن و پێگەیاندنی زیاتری منداڵانە کە  پێشتر ناوەندێکی هاوشێوە لە قەزاکەدا نەبووە."
 
وەک بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەڵەبجە دەڵێت، کوێستان محەممەد ناوەندێکی شیاندنەوەی خاوەن پێداویستیی تایبەتیش بەسەر دەکاتەوە کە پێشتر دەستی بە کار و چالاکییەکانی خۆی کردووە.
 
هاوکات بە ئامادەبوونی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێـمی کوردستان، لە ناوەندی پارێزگاکە رێوڕەسمێک بۆ کۆتاییهاتنی خولێکی راهێنانی ژنان بەڕێوەچوو کە لە بواری بەرگدرووییەوە بڕوانامەیان پێشکێشکرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

روولا حەمدۆ میوانی بووڵتەنی نووڕۆژی رووداو بوو

کچێکی عەفرینی بەدوای کەسانی سەرووی 100 ساڵدا دەگەڕێت

لە شاری عەفرین، روولا حەمدۆ، چالاکڤانی کورد، دەستپێشخەرییەکی جیاوازی دەستپێکردووە؛ ئەو بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێت، کە تەمەنیان لە 100 ساڵ تێپەڕیوە، بۆ ئەوەی بەشداریی خۆشییەکانیان بێت و رێزیان لێ بگرێت.