رووداو- هەولێر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش)، ئەمڕۆ دووشەممە 21 ی ئەیلوولی 2015، مەسعود عەقیل، وێنەگری تۆڕی میدیایی رووداوی ئازادکرد.
مەسعود عەقیل، هاوکاری رووداو بوو و وەک وێنەگر لە سنووری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان کاری دەکرد. ماوەی 10 مانگ بوو لای دەوڵەتی ئیسلامی دەستگیرکرابوو. ئازادکردنی مەسعود لە ئەنجامی پەیمانی گۆڕینەوەی دیلدایە لە نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG و داعشدا لە ناوچەکانی بندەستی هەردوولادا.
مەسعود عەقیل لەگەڵ فەرهاد حەمۆ، پەیامنێری رووداو کە وەک فریلانس بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کاریان دەکرد، لە 15-12-2014 لەسەر رێگای قامشلۆ - تلکۆجەر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستگیرکران، بەڵام هێشتا فەرهاد حەمۆ ئازادنەکراوە و لای داعش دەستبەسەرە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ