زانیاریی لەبارەی ئەو دەنگەی لە هەڵەبجە و چەند شارێکی دیکە لە بڵندگۆوە بڵاوکرایەوە

21-12-2022
پێشەوا بەختیار
پارێزگار و سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە لەبارەی ئەو دەنگەوە روونکردنەوە دەدەن
پارێزگار و سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە لەبارەی ئەو دەنگەوە روونکردنەوە دەدەن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڵاوبوونەوەی خوێندنەوەی گوتارێک لە لایەن ئافرەتێکەوە لە بڵندگۆیەکەوە لە فەرمانگەی شارەوانیی هەڵەبجە، کاردانەوەی لێکەوتەوە. سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە سکاڵای لە دژی "ئەو دەنگە" تۆمارکردووە. 
 
سەید حەکیم سەید نەجیب، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بە رووداوی گوت، "چاوەڕوانی ئەو روونکردنەوەیەم لە لایەنی پەیوەندیدار کە جەنابی پارێزگار باسی کردووە، دوای ئەوە دەچمەوە سەرکار و داواکەیشم لە دادگە نەکشاندووەتەوە و پابەندی یاساش دەبین." 
 
ئازاد هەورامی، پارێزگاری هەڵەبجە باس لەوە دەکات، "ئەوەی لە دەنگەکەدا هاتووە باسی یەکسانی و زیندەبەچاڵنەکردنی ئافرەت دەکات کە ئەمەیش خۆشبەختانە ئایینی ئیسلام رەتیکردووەتەوە. دەنگەکەیش بۆ ئەوەیە پیاو و ژن یەکسان بن و ئیسلامیش ئەوەی کردووە، هیوامان وایە ئەم پرۆژەیە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەبایی بۆ کوردستان و هەڵەبجە و تەبایی نێوان حیزبەکان."
 
بۆ ئاشناکردنی پڕۆژەکە بە خەڵک، لە دوو شوێنی هەڵەبجە بڵندگۆ داندرابوون، ئەمەش مامۆستایانی ئایینیی شارەکەی نیگەرانکردووە، ئەوانیش سکاڵایان لە دژی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە تۆمارکردووە.
 
عەبدولحەمید هەڵەبجەیی، سەرۆکی لقی هەڵەبجەی یەکێتیی زانایانی کوردستان گوتی، "ئەمە کارێکە ئێمە بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە کە چەند کەسێک بە ناوی جێندەری و پاراستنی ژن 'بێ ئەخلاقی' دەهێننە ناو کۆمەڵگەی کوردەواری و ئیسلامەوە، بەهیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین و سکاڵامان لە دژیان تۆمارکردووە."
 
رانیە یەکێکی دیکە لەو شوێنانە بوو کە بڕیار بوو لە بڵندگۆیەکی سەربانی باڵەخانەیەکی نزیک باخی گشتیی شارەکە دەنگەکە لێبدرێت، بەڵام لەوێش رێگری لێکرا.
 
بەشدار حوسێن، گەنجێکی دانیشتووی رانیەیە و باس لەوە دەکات، "ئێمە بەهیچ شێوەیەک رازی نین بە پەخشکردنی ئەو دەنگە و دژی هیچ کەسیش نین، بەڵکو دژی ئەوەین کە دژایەتیی ئایینی ئیسلام بکرێت."
 
ئەو دەنگە پڕۆژەیەکی هونەرییە و لە کۆمەلێک بڵندگۆ لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، چەمچەماڵ و رانیە بوون، دەنگەکە پێکهاتووە لە پەیامی کچێک لەبارەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان. 
 
سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە هەرچەندە لەبەر تووڕەیی خەڵک نەیویست روو لە کامێرا بدوێت، بەڵام بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پڕۆژەکە سووکایەتیی بە هیچ ئایینێک تێدانییە و ئیدانەی هیچ کەسیشیان نەکردووە. هەوەها دەشڵێت، پرسی هاوڕەگەزخوازیشی تێدانییە، "بەڵام ئەوانەی تووڕەن، دەیانەوێت بڵندگۆ تەنیا بۆ دەنگی نێر و بانگدان بێت نەوەک دەنگی مێینە لەکاتێکدا دژایەتیی ئەوانیشمان نەکردووە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کچێکی ئێزدی

حکومەتی عێراق مووچەی بۆ زیاتر لە 2000 ئافرەتی کوردی ئێزدی رزگاربوو بڕیوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی رزگابووانی ژنانی ئێزدی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، 2155 کچ و ژنی ئێزدی مووچەی مانگانەیان بۆ بڕاوەتەوە و 262 پارچە زەویشیان بەسەردا دابەشکراوە.