دووکاندارێک لە شاری سلێمانی هەموو ساڵێک لە کاتی نزیکبوونەوەی نەورۆز، بێبەرامبەر قوماش پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە خاوەن پێداویستی تایبەتن یان توانای داراییان لاوازە.
دووکانەکەی ئەمجەد رەباتی بووەتە شوێنی دابینکردنی بەشێک لە پێداویستییەکانی ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستیی تایبەتن، یان توانای داراییان لاوازە، ئەوان دەتوانن بۆ ئەم نەورۆزە چییان بە دڵ بوو لەنێو قوماشەکانیدا بێ بەرامبەر هەڵیبژێرن.
لە شاری سلێمانی هەشت هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن، کە لە چوارچێوەی تۆڕی چاودێریی خێزاندا مانگانە پارەیەکی کەم لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەردەگرن.
لە بەخشینی ئەو هەزار تۆپە قوماشە، ئەمجەد رەباتی ئامانجیەتی خەڵک هاوکاری و پاڵپشتی ئەو چین و توێژانە بکەن کە پێویستییان بە یارمەتیدانە.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار



