کتێبێک لەبارەی "هونەری رۆمان"ـەوە

22-05-2018
سیروان عەباس
نیشانەکردن رۆمان
A+ A-

رووداو - هەولێر

نووسەر و رۆژنامەنووس سەنگەر رەمزی زراری كتێبی "هونەری رۆمان.. مێژوو، خوێندنەوە و بەردەوامی" چاپ و بڵاودەكاتەوە كە باس لە گرنگیی رۆمان دەكات وەكو ژانرێكی سەرەكیی ئەدەب.

سەنگەر زراری بە (ئەدەب و كولتووری رووداو)ی گوت: "كتێبەكە باسی گرنگیی رۆمان دەكات و لە سێ بەشی سەرەكی پێكهاتووە، بەشی یەكەم لە چەند باسێكی جیاوازدا  هونەری رۆمان و پێناسە و مێژووی رۆمان و پەیوەندیی رۆمان بە رەگەزە ئەدەبی و هونەرییەكانی دیكەی وەكو: شیعر، سینەما، ژیاننامە، مێژوو و... دەخاتەڕوو، هەروەها باسی مێژووی رۆمانی كوردی دەكات لە سەرەتاوە تاوەكو راپەڕینی ساڵی (1991)، بۆ ئەمەش بیبلۆگرافیایەكی تێروتەسەل دروستكراوە و بیبلۆگرافیاكە ناوی سەرجەم ئەو رۆمانە كوردییانەی تێدایە كە لە سەرەتاوە تاوەكو راپەڕینی 1991 دەرچوون، چ ئەوانەی نووسراون و چ ئەوانەی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی كوردی".

سەبارەت بە بەشی دووەم و سێیەمی كتێبەكە گوتی: "بەشی دووەم رەخنە و خوێندنەوەی ژمارەیەك رۆمانی كوردییە و بەشی سێیەمیش رەخنە و تێڕامانە لە چەند رۆمانێكی وەرگێڕدراو بۆ سەر زمانی كوردی".

سەنگەر رەمزی ساڵی 1981 لە هەولێر لەدایك بووە. دەرچووی بەشی راگەیاندنی پەیمانگای تەكنیكی هەولێرە. تاوەكو ئێستا 7 كتێبی چاپ و بڵاوكردوونەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە