رووداو دیجیتاڵ
لە ماوەی چوار کاژێردا دوو رووداوی هاتووچۆ لە شەقامێکی هەولێر روویدا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر دەڵێت، رووداوەکان لە شەقامی 120 مەتریی هەولێر و نزیک عەنکاوە روویانداوە.
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "دووەم رووداوی هاتووچۆ، ئەمڕۆ لە شەقامی 120 مەتریی هەولێر روویدا"، رووداوەکەش لە هەمان شوێنی بارهەڵگرێک روویداوە.
رووداوەکە کاژێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ روویداوە، بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە دیوی ناوەوەی شەقامەکە بەرەو رێگەی شەقڵاوە، بەهۆیەوە زیانی ماددیی زۆر بەر رێگە و بارهەڵگرەکە کەوتووە.
بە گوتەی شایەتحاڵەکان لە شوێنی رووداوەکە، تاکسییەک خۆی کێشاوە بەو بارهەڵگرەی لە شوێنی رووداوەکە گیریخواردووە و دەرنەهێنراوە.
کرێکارەکان ویستوویانە بۆدیی بارهەڵگرەکە ببڕنەوە، تەکسییەکە لە دوورەوە هاتووە و نەیتوانیوە خۆی بگرێتەوە و لە سێ کەسی داوە.
شۆفێری تەکسییەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.
ـ
لە یەک شوێنی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دوو رووداوی هاتووچۆ روویاندا
— Rudaw (@Rudawkurdish) December 22, 2020
زانیاریی زیاتر لەم لینکە بخوێننەوە:https://t.co/KD4dNatTJr pic.twitter.com/8CkzAXOB9h
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ