ئاسایشی هەرێمی کوردستان 3 بازرگانی بیانیی هۆشبەری دەستگیرکرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی 12 کیلۆگرام ماریوانای راگەیاند.
 
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سلێمانی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەولێر و حکومەتی فیدراڵ، لە دوو چالاکیی جیادا توانییان دەست بەسەر 12 کیلۆگرام ماریوانادا بگرن و سێ بازرگانی بیانی لە سنووری سلێمانی دەستگیر بکەن.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی ئاسایش، چالاکیی یەکەم لە رۆژی 21-05-2026 ئەنجامدراوە؛ دوای بەدواداچوونی ورد، تۆمەتبارێکی بیانی لە سلێمانی دەستگیرکرا کە 5.2 کیلۆگرام ماریوانای پێبووە. 
 
لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوتووە کە تۆمەتبارەکە 5.5 کیلۆگرام ماریوانای دیکەی لە ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی حاجی ئۆمەران شاردووەتەوە، دواتر بە  هاوئاهەنگیی  ئاسایشی هەولێر دەست بەسەر ئەو بڕە ماددەیەدا گیراوە.
 
هەر لە هەمان رۆژدا، لە چالاکییەکی دیکەدا ئاسایشی سلێمانی و بازگەکان توانییان دوو تۆمەتباری دیکەی بیانی لە سنووری سلێمانی دەستگیر بکەن کە 1.3 کیلۆگرام ماریوانایان پێبووە.
 
ئێستا تۆمەتباران بەپێی مادەی 25 لە یاسای مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان  راگیراون  و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە سەڵاحەدین بەهائەدین دەکات و ستایشی هەوڵەکانی دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆبوونەوە. لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی دەرچوون لەو بنبەستە سیاسییە کرایەوە بەرۆکی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان گرتووە.