رەوشی کەش و هەوا لە 24 کاژێری داهاتوودا

23-04-2015
عومەر شایان
نیشانەکردن کەش و هەوا
A+ A-

رووداو- هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لە 24 کاژێری داهاتوودا ئاسمانی باشووری کوردستان نیمچە هەور دەبێت و خیرایی با روو لە زیادبوون دەکات".

بە پێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاسمانی هەولێری پایتەختی کوردستان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران لە سەنتەری پارێزگا و بارینی باران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، هەروەها پێشبینی زیادبوونی خێرایی با دەکرێت.

بۆ پارێزگای سلێمانی پێشبینی ئاسمانێکی نیمچە هەور لەگەڵ بارینی نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و هەروەها زیادبوونی خێرای با دەکرێت.

لە پارێزگای دهۆک ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران و هەندێ جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

هەروەها لە 24 کاژێری داهاتوودا لە پارێزگای کەرکووک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە درێژایی کاتەکان و پێشبینی زیادبوونی خێرایی با دەکرێت لەو پارێزگایە.

بە پێی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی باران لە وێستگە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 22-4-2015 بەو شێوەیە بووە کە لە پارێزگای هەولێر، هیران بە بڕی 868.8 زۆرترین رێژەی بارانی لێباریوە و لە سەنتەری پاریزگاکە هەولێر، بڕی 337.6 ملم باران باریوە.

سلێمانی بە 660.2 ملم زۆرترین رێژەی بارانی لە پارێزگای سلێمانی لێباریوە و بامەڕنی لە پارێزگای دهۆک بە 691.2 ملم و کەرکووک بە بڕی 257.6 زۆرترین ریژەی بارانیان لێباریوە لە کاتێکدا رێژەی باران لە دهۆک سەنتەری پارێزگای دهۆک 600 ملم بووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە