رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ 23ی ئایاری 2022 بۆ جاری دووەم فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، گەشتەکانی بەهۆی خۆڵبارینەوە راگرت و هیچ کاتێکیشی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دیاری نەکردووە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: ''بەهۆی خۆڵبارینێکی چڕەوە فڕۆکەخانەی هەولێر سەرجەم گەشتەکانی رادەگرێت''.
بەیانی ئەمڕۆ و بەهۆی خۆڵبارینەوە، کۆمپانیاى هیڵەکانى ئاسمانیی عێراق هەشت گەشتى ئاسمانى راگرت، کە سێ گەشتیان تایبەت بوون بە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر
لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێردا هاتووە: ''لە ئەگەری هەبوونی هەر گۆڕانکارییەک ئاگادارتان دەکەینەوە''، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین 12 شاری عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە و مەودای بینین زۆر کەمبووەوە. عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە رووداوی راگەیاند ئەمساڵ تاوەکو ئێستا 10 شەپۆلی خۆڵبارینیان تۆمارکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ