رووداو- هەولێر
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە سەردانەکەی بۆ باشووری کوردستان جارێکی دیکە فێرگەی مەشق و راهێنانی هێزەکانی ئەڵمانیای لە هەولێر بەسەر کردەوە.
خانمە وەزیرەکەی ئەڵمانیا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی ئەڵمانیا رۆژی هەینی 23-9-2016 سەیری نمایشێکی سەربازی هێزی پێشمەرگەیان کرد بۆ شەڕی کۆڵان بە کۆڵان، تاوەکوو ئێستا لەسەر دەستی 1100 فەرماندە و سەربازی ئەکادیمی ئەڵمانی، لەم کەمپە مەشق بە 10 هەزار پێشمەرگە کراوە.
ئۆرسولا ڤۆندەر لەین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گوتی: "ئێمە تاوەکوو ئێستا نزیکەی 10 هەزار پێشمەرگەمان پڕ چەک کردووە، لێرەش هاوکاری لۆجیستی بەردەوامی پێشمەرگە دەکەین، لە بەرەکانی جەنگیش لە رێگای فڕۆکەکانی تۆرناتۆوە وەکوو ئەندامی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شەڕی موسڵ هاوکاری پێشمەرگە دەکەین".
ئەڵمانیا لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی داعش تاوەکوو ئێستا بە بڕی 90 ملیۆن یۆڕۆ هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە و تا تەواو بوونی شەڕی داعشیش چاوەڕوان دەکرێ ئەو هاوکاریانە بەردەوام بن، پێشمەرگەش ئەو هاوکاریانەی ئەڵمانیا و چەکەکانیان لە شەڕی دژ بە داعشدا بە کاریگەر دەنرخێنن.
هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا ئامادەکاریە سەربازیەکانیان بەر لە دەستپێکردنی شەری کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ چڕ کردووەتەوە، شەڕێک کە بە لای ئەڵمانیاوە پێشمەرگە وەکوو هێزێکی گرنگی ناوچەکە رۆڵێکی گرنگی تێدا دەبینێت و ئەڵمانیاش لە رێگای بۆردوومانە ئاسمانییەکان هاوکاری هێزی پێشمەگە دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ