ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆی لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ دەستپێکرد

23-09-2025
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرسی نەوت و داهاتی ناوخۆی کوردستان زیادکرا و گفتوگۆ لەو بارەیەوە دەستیپێکرد.
 
لە بابەتی داهاتی نانەوتی و ناوخۆیی هەرێمی کوردستاندا، ئەنجوومەنی وەزیران بە لەبەرچاوگرتنی بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت گفتوگۆی دەکات کە دوێنێ دووشەممە پێشکەشی کرد.
 
بەگوێرەی بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت بێت، داهاتی نانەوتیی رادەستکراوی هەرێمی کوردستان دەگاتە زیاتر لە 100 ملیار دینار و ئەو پرسە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ دەکرێت.
 
بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان بەغدا و هەولێر، قەرزی کەڵەکەبوو یەکێکە لە بەربەستەکان کە تاوەکو ئێستا هەندێک لە کۆمپانیاکان نەچوونەتە ژێر باری واژۆکردنی رێککەوتنێکی سێقۆڵی لەبارەی نەوتەوە.
 
بۆچوونی یاسایی ئەنجوومەنی دەوڵەت لە 22ى ئەیلوولی  2025 لەبارەی رێژەی داهاتی نانەوتیی رادەستکراوی هەرێمی کوردستان، دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدای لەسەر ئەو پرسە گەیاندە قۆناخێکی دیکە.
 
بەگوێرەی یاسای ئەنجوومەنی دەوڵەت، ئەو بۆچوونە راوێژکاری دەبێت و جێگەی پابەندبوون نابێت، بەوپێیەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران داوای لێکردبوون نەک ئەوەى دوو لایەنی ناکۆک پەنایان بۆ بردبن بۆ دادبینییان.
 
بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت وابووە کە لەسەر بنەمای هەردوو یاسای بودجەی گشتی، کارگێڕی دارایی دەبێت رسوومات و باجی گومرگ، کرێی موڵکی دەوڵەت و فرۆشتنی بەتەواوی رادەستی وەزارەتى دارایی فیدراڵ بکرێت، بەڵام داهاتەکانی دیکەی دەروازە سنوورییەکان جگە لە گومرگ 50%ی بۆ هەرێمی کوردستان بێت.
 
100%ی داهاتە ناوخۆییەکانی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی کە بەگوێرەی یاسا خۆجێییەکان دیاریکراون بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت، داهاتە فیدراڵییەکانیش بۆ بەغدا دەگەڕێتەوە.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو لەبارەی کارکردن بەو بۆچوونەی ئەنجوومەنی دەوڵەت، بڕی ئەو داهاتەی کە لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت رادەست بکرێت، مانگانە دەگاتە زیاتر لە 100 ملیار دینار.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.