رووداو دیجیتاڵ
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "بە تووندی ناڕەزایەتیی خۆمان دەردەبڕین بە شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان لە کەسوکار و بنەماڵە و هاوسەنگەرانی شەهیدەکان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".
بافڵ تاڵەبانی لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە، 24-3-2026 ئەو پەیامەی بڵاوکردەوە.
هەر ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ ئێران بە 6 مووشەک هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانیان. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، "6 پێشمەرگە شەهید بوون و 30 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون".
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەروەها دەڵێت، "بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە و سەرکۆنەی دەکەین. داوا لە حکومەتی عیراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی هاوشێوە".
"دووپاتی دەکەینەوە هیچ کاتێک هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە لەم جەنگە، بەڵکو هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان خستووەتەگەڕ تاوەکو بەشێک بین لە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە لە رێگەی گفتوگۆوە تاوەکو سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە"، بافڵ تاڵەبانی وا دەڵێت.
دەقی راگەیێندراوەکەی بافڵ تاڵەبانی:
بە تووندی ناڕەزایەتیی خۆمان دەردەبڕین بە شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان لە کەسوکار و بنەماڵە و هاوسەنگەرانی شەهیدەکان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عیراق و هەرێمی کوردستانە و سەرکۆنەی دەکەین. داوا لە حکومەتی عیراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی هاوشێوە.
دووپاتی دەکەینەوە هیچ کاتێک هەرێمی کوردستان بەشێک نەبووە لەم جەنگە، بەڵکو هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان خستووەتەگەڕ تاوەکو بەشێک بین لە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە لە رێگەی گفتوگۆوە تاوەکو سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ