رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت. هاکان فیدان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی و تورکیای بەبۆنەی شەهیدبوونی 6 پێشمەرگە بە هێرشی مووشەکیی ئێران گەیاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (24-3-2026)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکەدا "پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی و تورکیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە لە هێرشی مووشەکی بالیستیی ئێران بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە."
هەروەها هاکان فیدان هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارانی هێرشەکە خواستووە. لە بەرامبەریشدا، سەرۆکی حکومەت سوپاسی پەیوەندی و هاوخەمیی وەزیری دەرەوەی تورکیای کرد.
دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەت:
ئێوارەی ئهمڕۆ سێشهممه 3/24، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوه پێگهيشت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی و تورکیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە لە هێرشی مووشەکی بالیستیی ئێرانی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە. وەزیری دەرەوەی تورکیا، هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پەیوەندی و هاوخەمیی وەزیری دەرەوەی تورکیای کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ