کیلۆی مریشک بۆ 2750 دینار دابەزی

24-04-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی مریشکی زیندوو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی و کیلۆی بە 2750 دینارە.
 
نرخەکە زیاتر لە مانگێکە روو لە دابەزینە. ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشدار رەشۆ، مریشکفرۆش لە شاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کیلۆیەک مریشک 2750 دینارە.
 
نێوەڕاستی شوباتی ئەم ساڵ، نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو گەیشتە 4000 دینار. کۆتایی مانگی رابردوو دابەزی بۆ 3500 دینار.
 
لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخەکەوە بەشدار رەشۆ گوتی، مریشک لە بازاڕدا زۆرە و کڕیاری کەمە، بەراورد بە رابردووش مریشکی کەمتر هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەکرێت.
 
بەگوێرەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک لە هەرێمی کوردستان گەورە دەکرێن کە دەکەنە نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشت، لە کاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی گۆشتی مریشک لە نێوخۆدا 146 هەزار تۆنە. ئەوەی لە پێداویستی نێوخۆ زیاترە هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
 
لە هەرێمی کوردستان خواستی زۆر لەسەر میشکی زیندووە تاوەکو بەستوو، بۆ دابینکردنی مریشکیش هەزار و 840 پەلەوەرخانە هەن، بەڵام بەشێوەی هەمیشەیی هەموویان بەرهەمیان نییە.
 
ژمارەی پەلەوەرخانەکان بەپێی پارێزگاکان بەم جۆرەیە:
 
- هەولێر 576 پەلەوەرخانە
- سلێمانی 727 پەلەوەرخانە
- دهۆک 344 پەلەوەرخانە
- هەڵەبجە 35 پەلەوەرخانە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بانکی عێراقی بۆ بازرگانیی (TBI)

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ناو و زانیاریی 386 فەرمانبەری بۆ بانکی (TBI) نارد

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمیی کوردستان یەکەم لیست رەوانەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانیی (TBI) دەکات، تاوەکو هەژماری بانکییان بۆ بکرێتەوە؛ لیستەکە لە 368 فەرمانبەر پێکهاتووە