لە چوار پارێزگای باکووری کوردستان هۆشداریی دروستبوونی لافاو دەدرێت

18-05-2024
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات لە چوار پارێزگای باکووری کوردستان لێزمەباران ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو. هەروەها دەڵێت، پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
 
لە راگەیێندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، پێشبینییەکانی ئەمڕۆ شەممە 18ی ئایاری 2024ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستاندا لێزمەباران دەبێت و لافاو دروست دەبێت. لەوانەش لە پارێزگاکانی وان، جۆلەمێرگ، مەلەتێ و مەرەش.
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە راشیگەیاند، لەم چوار پارێزگایەی باکووری کوردستان 2 - 3 پلەی گەرما دادەبەزێت و خێرایی با لەنێوان 50 - 60 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ تەواوی رۆژ لەم پارێزگایانە لێزمەباران بەردەوام دەبێت و شەپۆلەکەش دوو رۆژ دەخایێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.