رووداو - هەولێر
ئەمە شەقامی هەولێر- كەركووكە، دوێنێ تەقینەوەیەك لەسەر ئەم شەقامە روویدا، ئەوەی كە ئەم عارەبانە بە پێش خۆی دەدات یادگارە، ئەو بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە لەسەر ئەم شەقامە جۆرەها كەسابەت دەكات، ئەو دوێنێ لێرە بووە كە تەقینەوەكە روویدا و قاچێكی بە سووكی بریندار بوو، ئەو هەموو رۆژێك كاژێر 5 ی ئێوارە دێتە سەر كار، بەڵام رۆژێك دوای تەقینەوەكە ئەو بە چەند كاژێرێك زووتریش دێتە سەر كارەكەی وەك ئەوەی هیچ رووینەدابێت.
ئەو ئۆتۆمبێلەی كە تەقییەوە لە جۆری هیوندای توكسۆن رەنگ سێلڤەر بوو. راستە دەنگێكی زۆری هەبوو، بەڵام زیانێكی زۆری نەبوو، وەك دەیبینن شەقامەكە وەكو رۆژانی پێش تەقینەوەكە هاتووچۆ لەسەری ئاساییە و قەرەباڵخە .
تەقینەوەكە لەبەردەم پەیمانگای تەكنەلۆژی هەولێر بوو، بەڵام ئەمڕۆ وەكو رۆژەكانی دیكە فەرمانبەرانی پەیمانگە بەشێوەیەكی ئاسایی دەوامی فەرمی خۆیان كرد.
سەرەڕای ئەوەی تەقینەوەكە بووە هۆی برینداربوونی 4 كەس و هاونیشتمانیانی خستە جۆرێك لە دڵەڕاوكێ، بەڵام روونكردنەوەی دەزگا ئەمنییەكان و دڵنیاكردنەوەیان بۆ هاونیشتمانیان و گەڕانەوەی یادگار بۆ سەر كارەكەیان، بەڵگەی بوونی ئاسایش و ئارامین لە شارەكە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ