چارەنووسی دەیان کورد لە رەققە نادیارە و کەسوکارەکانیان چاوەڕوانی هەواڵێک دەکەن

25-01-2026
غەریب مەجید
دایکێک سێ منداڵی بێسەروشوێنن
دایکێک سێ منداڵی بێسەروشوێنن
A+ A-

رووداو - قامیشلۆ

خێزانێکی کورد لە شاری رەققە منداڵەکانیان ونکردووە و دایکیان لە ترسی ئەوەی ئەگەر خۆی ئاشکرا بکات زیان بە منداڵەکانی بگات، ناچارە بێدەنگی هەڵبژێرێت.
 
15 رۆژە دوو کچ و کوڕێکی ئەو دایکە لە رەققە بێسەروشوێنن. دایکیان ئێستا لە قامشلۆ لە دۆخێکی دەروونیی سەختدا دەژی؛ لەلایەک دەترسێت ئەگەر رووخساری دەربکەوێت منداڵە ونبووەکانی ببنە قوربانی، لەلایەکی دیکەش ئەگەر بێدەنگ بێت، "ئاگری چاوەڕوانی جەرگی دەسووتێنێت."
 
جگە لەو دایکە، خالیسە ئەحمەد، ئاوارەیەکی دیکەیە کە بووەتە دایک و باوک بۆ چوار منداڵی هەتیوی خۆی. ئێستا ئەویش لەژێر بارێکی قورسی خەمێکی دیکەدایە؛ پێنج رۆژە پەیوەندیی بە دوو خوشک و تاکە براکەیەوە پچڕاوە و نازانێت چارەنووسیان بە کوێ گەیشتووە.
 
لە 6ـی ئەم مانگەوە هاوکات لەگەڵ هێرشی سوپای عەرەبیی سووریا، بە سەدان کەس بێسەروشوێن بوون و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە. خێزانەکانیان بە ئومێدی هەواڵێکی خۆش لەبارەی ونبووەکانیانەوە چاوەڕێ دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی گەیشتنەوەی دیلەکانی هەسەدە بۆ حەسەکە

232 شەڕڤانی دیلیی هەسەدە ئازاد کران و گەڕانەوە بۆ حەسەکە

دوای چاوەڕوانییەکی سەخت و درێژخایەن، دواجار 232 شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کە لای حکومەتی سووریا دیل بوون، ئازاد کران و گەڕانەوە نێو خێزانەکانیان لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان.