هاتووچۆی سلێمانی غەرامەی ئۆتۆمبێلێکی هاتووچۆ دەکات

25-04-2019
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن هاتووچۆ
A+ A-

رووداو - سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی غەرامەی ئۆتۆمبێلێکی ژمارە هاتووچۆ دەکات، کە لە شوێنێکی قەدەخە راگیراوە.

کاروان حەمە سدیق، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلێکی هاتووچۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە سەرپێچی کردووە و جۆری سەرپێچیەکەشی وەستان بووە لە شوێنی قەدەخە، بەپێی یاسا 30 هەزار دینار غەرامەی بۆ نووسرا.

ئۆتۆمبێلەکە ژمارە 424ـی هاتووچۆیە و لەسەر شۆستەیەک لە نزیک پاڵاس راگیراوە. گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکە سەر بە هاتووچۆی سلێمانی نییە و سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەیە.

کاروان حەمە سدیق گوتی "ئەو ئۆتۆمبێلە وەک هەر ئۆتۆمبێلێکی دیکە مامەڵەی یاسایی لەگەڵ شۆفێرەکەیدا دەکرێت و سزای بۆ کرا بەپێی یاسا بە بڕی 30 هەزار دینار".



داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە