بڕیارێکی نوێی بەغدا: کاڵا بە سیستمی ئەسیکۆدا لە ئیبراهیم خەلیلەوە هاوردە دەکرێ

59 خولەک له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی فیدراڵی رەزامەندی داوە لە 1ی حوزەیرانەوە سەرجەم کاڵاکان لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و بەگوێرەی سیستمی ئەسیکۆدا هاوردە بکرێن، لەدوای ئەوەی بازرگانان رێکاری گومرگیی پێشوەختە دەگرنەبەر. 
 
بەگوێرەی ئامارێک کە دەست رووداو کەوتووە، 23 دەروازە لە عێراق چوونەتە نێو ئەو سیستمەوە و 25%یان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.
 
بەگوێرەی نووسراوێکی عەلی رەزوقی لامی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی کردووە، تێیدا رەزامەندی دراوە لەسەر ئەوەی لە 1ی حوزەیرانەوە رێگە بدرێت بە هاوردەکردنی سەرجەم کاڵاکان لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بە سیستمی ئەسیکۆدا.
 
پێشتر تەنیا دەرمان و خۆراک رێگەپێدراو بوو کە لەو دەروازەیەوە و لە رێگەی سیستمی ئەسیکۆدا و گومرگی پێشوەختە هاوردە بکرێت. 
 
وێنەیەکی نووسراوەکە دەست رووداو کەوتووە، تێیدا هاتووە کە بۆ هاوردەکردنی کاڵا لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، پشت بە کۆدی 05 ی گومرگی پێشوەختە دەبەسترێت.
 
حامی هەرکی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئارک ستار بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتی بە رووداوی راگەیاند: "بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکە بازرگانان دەبێت مامەڵەی گومرگی پێشوەختە لە رێگەی حکومەتی فیدراڵییەوە بکەن و گومرگی بارەکانیان پێشوەختە بدەن و لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل جیاوازیی گومرگ وەردەگیرێت جگە لەو گومرگەی پێشتر دراوە."
 
بەهۆی ئەوەی هێشتا بەغدا و هەولێر نەگەیشتوونەتە رێککەوتنێکی یەکجاری لەبارەی یەکخستنی پێناسی گومرگی، ئەو کاڵایانەی لە رێگەی ئیبراهیم خەلیلەوە هاوردە دەکرێن بەگوێرەی پێناسی گومرگی هەرێمی کوردستان گومرگیان لێ وەردەگیرێت جیا لەوەی حکومەتی فیدراڵی وەریدەگرێت.
 
بەگوێرەی ئامارێکی بانکی ناوەندیی عێراق کە دەست رووداو کەوتووە، تاوەکو ئێستا 23 دەروازەی وشکانی، ئاسمانی و دەریایی سیستمی ئەسیکۆدای تێدا جێبەجێ کراوە، کە سیستمێکی ئەلیکترۆنییە بۆ بەستنەوەی گومرگی دەروازە سنوورییەکان بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە.
 
لەو 23 دەروازەیەی کە چوونەتە نێو سیستمی ئەسیکۆداوە، شەشەیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، سێیان لەگەڵ سووریایە و لەگەڵ هەر یەک لە سعودیە، کوێت و ئوردن یەکی یەک دەروازە لەو سیستمەدان.
 
بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئارک ستار بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتی گوتی: "کۆدی هاوردەکردنی کاڵا لە دەروازەی رەبیعەی سووریاوە بۆ عێراق هەمان ئەو کۆدەیە کە لە ئیبراهیم خەلیل کاری پێدەکرێت."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خورشید هەرکی، میوانی بووڵتەنی کاژێر 17:00ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو

خورشید هەرکی بۆ رووداو: مافیا نیم و دەستێکی دەرەکی لە پشت پیلانی کوشتنمدایە

خورشید هەرکی، کەسایەتیی عەشیرەتی هەرکی، وردەکاریی پیلانێک بۆ کوشتنی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، هەرچەندە تۆمەتی "مافیاگەری" دەخرێتە پاڵی، بەڵام ئەو تەنیا خزمەتکاری ناوچەکەیە و سەرجەم چەک و ئۆتۆمبێلەکانیشی بە فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆ تۆمار کراون.