سەرەتای مانگی داهاتوو پرۆسەی خوێندن لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکاتەوە

25-08-2020
رەنگین شەرۆ
رەنگین شەرۆ
وەکو ئامادەکاری، مامۆستایان دەستیان بە خاوێنکردنەوەی پۆلەکانی قوتابخانەکانیان کردووە. وێنە: رووداو
وەکو ئامادەکاری، مامۆستایان دەستیان بە خاوێنکردنەوەی پۆلەکانی قوتابخانەکانیان کردووە. وێنە: رووداو
نیشانەکردن قامشلۆ
A+ A-
 
رووداو - قامشلۆ

بڕیارە رۆژی 1ی ئەیلوول پرۆسەی خوێندن لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش مامۆستایان دەستیان کردووە بە ئامادەکردن و خاوێنکردنەوەی قوتابخانەکان.
 
لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا نزیکەی 800 هەزار قوتابی هەن، 230 هەزاریان لە هەرێمی جزیرن، لە دوو هەزار قوتابخانەدا دەخوێنن، 19 هەزار و 500 مامۆستا و فەرمانبەر کاریان تێدا دەکەن.
 
بۆ خۆپارێزیش لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پەروەردەی رۆژئاوای کوردستان ئامادەکاریی کردووە، خوێندن بە دوو شێواز دەبێت، یەکەم ئەوەیە خوێندنی رووبەڕوو، ئەوی دیکەشیان ئۆنلاین، مامۆستاکان لە ئێستاوە دەستیان بە تۆمارکردنی وانەکان کردووە و لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەیگەیێننە قوتابیان.
 
هەمان رۆژ زانکۆکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریش پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکەنەوە، حکومەتی سووریا رۆژی 13ی ئەیلوولی دیاریکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەهۆی لافاوەکەوە 35 کەس بریندار بوون

زیانەکانی لافاوەکەی رانیە: زیاتر لە 25 ماڵ ژێر ئاو کەوتوون و لیژنە بۆ قەرەبوو پێکدەهێنرێت

دانیشتووانی رانیە خەریکی راماڵینی پاشماوەی ئەو لافاو و تەرزەیەن کە رۆژی دووشەممە شارەکەی گرتەوە. پیاوێکی خەڵکی ئەنبار کە ماوەی 5 ساڵە لەو شارە کرێنشینە، باس لەوە دەکات لافاوەکە نەک هەر ماڵەکەی، بەڵکو هەموو ئەو کەلوپەلانەشی لەناو بردووە کە بۆ دابینکردنی بژێویی چوار منداڵەکەی کۆی کردبوونەوە.