لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە قەرس چوار کەس گیانیان لەدەستدا

25-09-2022
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شارۆچکەی قامووشان سەر بە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان، لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێکدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
 
رووداوەکە شەوی شەممە 24ی ئەیلوولی 2022 لەسەر رێگەی سەرەکیی قەرس - ئەرزەڕۆم روویداوە و تێیدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەنزیک ناوچەی "کەکلیک دەرە" لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا پێکیاندا داوە.
 
دوای ئەوەی شۆفێرەکانی دیکە لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادارکردەوە، تیمەکانی تەندروستی، پۆلیس، ئافاد، ئاگرکوژێنەوە و جەندرمە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
 
لەنێو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بوو، کەسێكیش کە گیریخواردبوو لەلایەن تیمەکانەوە رزگار کرا.
 
لە رووداوەکەدا شۆفێری بارهەڵگرەکەش بریندار بوو و لەگەڵ بریندارەکەی دیکە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی هاراکانی دەوڵەت. سەرباری هەوڵی پزیشکان، نەتوانرا شۆفێری بارهەڵگرەکە رزگار بکرێت و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شێری تاڵەبانی، سەرۆکی رێکخراوی سید.

شێری تاڵەبانی: یاسایەک نییە بۆ رێگری لە گێچەڵی ئەلیکترۆنی

شێری گراهام تاڵەبانی، سەرۆکی دامەزراوەی سید فاوندەیشن (SEED) رایدەگەیێنێت، گێچەڵی ئەلیکترۆنی دژی ژنان و کچان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزە و دەڵێت، "هیچ یاسایەکمان نییە رێگری لە گێچەڵی ئەلیکترۆنی بکات یان وەڵامی بداتەوە."