یەکێتیی وەبەرهێنەران: 700 ملیۆن دینارمان بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆکردووەتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان 700 ملیۆن دیناری وەکو هاوکاری بۆ خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کۆکردووەتەوە. گوتەبێژی یەکێتییەکە دەڵێت، کۆمەڵێک پێداویستیی سەرەکیش دەنێرن و لە هەڵمەتەکە بەردەوام دەبن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 26-01-2026، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، یەکێتیی وەبەرهێنەران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان دەربڕی.
 
لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا مەلا یاسین مەحموود، گوتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنه‌رانی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 700 ملیۆن دینار پارەی کاشیان بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆکردووەتەوە.
 
بە گوتەی مەلا یاسین مەحموود، هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان لەنێو وەبەرهێنەراندا بەردەوام دەبێت، ''ئینشائەڵڵا لە چەند رۆژی داهاتوودا هاوکارییەکانمان ملیارێک دیناریش تێدەپەڕێنێت.''
 
گوتەبێژی یەکێتیی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ''ئێستا کۆمەڵێک پێداویستیی سەرەکیش بۆ ئاوارەکان دەنێرین و لە داهاتووشدا هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.''
 
بەهۆی هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووریاوە بۆسەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب لە 6ی ئەم مانگە و دواتر فراوانبوونی هێرشەکان بۆسەر تەواوی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، هەزاران هاونیشتمانی ئاوارەی ناوچە ئارامەکانی رۆژئاوای کوردستان بوون و پێویستیان بە هاوکاریی خێرایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک شەڕڤانی هەسەدە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

هەسەدە دەڵێ گرووپەکانی سەر بە دیمەشق بە هێرشی چڕ بۆسەر کۆبانێ ئاگربەستیان پێشێل کردووە

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بە هێرشی چڕ بۆ سەر باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانێ لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەدا تۆمەتبار دەکەن، ئەوەش تەنیا دوو رۆژ دوای درێژکردنەوەی ئاگربەستێکی لەرزۆک دێت