رووداو دیجیتاڵ
ماوەی 15 ساڵە ئەم کارگەیەی داگرتنی بەرهەمە خۆراکییانە، پڕ بوو لە کار و بەرهەمهێنان، بەڵام بە بڕیارێک بێدەنگ بووە. کۆگەکان پڕن لە بەرهەم، بەڵام رێگەی بازاڕیان لێ گیراوە.
بێ ئاگادارکردنەوە و بە بڕیارێکی لەناکاو، پێش 10 رۆژ بەغدا سیستمی ناردنی کەلوپەلەکانی لەبەردەم کارگەی فەخری و هاوڕێکانی داخست. کارگەیەک کە جاران پشکی شێری بازاڕەکانی عێراقی دابین دەکرد، ئێستا بارهەڵگرەکانی لە رێگەی مووسڵ گیریان خواردووە و رێگەی تێپەڕبوونیان پێنادرێت.
سەرەڕای ئەوەی مۆڵەتیان لە بەغدا وەرگرتووە و کۆدی تایبەتیشیان پێدراوە، بەڵام ئێستا سیستمەکە راگیراوە بێ هیچ هۆکارێکی دیاریکراو. رێگەیان پێنادرێت بەرهەمەکانیان لە بازگەی مووسڵەوە بگوازنەوە.
بڕیارەکە بێ هیچ ئاگادارکردنەوە و نووسراوێکی فەرمی دراوە، ژووری بازرگانیی زاخۆش لە نێوان هەولێر و بەغدا کەوتووەتە هەوڵدان، بەڵام تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.
زیاتر لە 30 کارگەی پڕکردنەوەی بەرهەمە خۆراکییەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هەن. زۆربەیان ماددەی خاو لە وڵاتی تورکیاوە هاوردە دەکەن. هەموویشیان مۆڵەت و کۆدی تایبەتی ناردنیان لە بەغدا وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی ئەم بڕیارەوە زۆربەیان کارەکانیان راگرتووە و بە هەزاران کرێکاریش بێکار ماونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ