ئۆتۆمبێلێک لە باکووری کوردستان خۆی بە 5 پیادەڕۆدا دەکێشێت و دوویان دەکوژێت

26-08-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئۆتۆمبێلێک لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان خۆی بە 5 کەسدا کێشا، کە هەوڵیان دەدا بۆ ئەوبەری شەقامێک بپەڕنەوە، لە ئەنجامدا دوویان گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئابی 2025 لە شارۆچکەی گۆکسون سەر بە پارێزگای مەڕەش روویدا. دوای ئەوەی شۆفێرەکە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا، خۆی بە 5 پیادەڕۆکەدا کێشا.
 
تیمەکانی تەندروستی، بەرگریی شارستانی و پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەکە. دوو لە پیادەڕۆکان گیانیان لەدەستدا و سێشیان بریندار بوون.
 
بریندارەکان گەیێندرانە نەخۆشخانە و تەرمی دوو کەسەکەش رەوانەی دادپزیشکیی کران.
 
لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا 313 هەزار و 868 رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوە، لە ئەنجامدا هەزار و 125 کەس گیانیان لەدەستداوە و 185 هەزاری دیکەش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران. وێنە: Reuters

ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران: هێز بێتە نێو ئێران، دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە ئامانج

ئەمڕۆ هەینی، 06-03-2026، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، نوێنەری رێبەری کوژراوی ئێران لە ئەنجوومەنی بەرگریی وڵاتەکەدا هۆشدارییەکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەنیا بارەگاکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج، ''بەڵام ئەگەر ئەو گرووپانە (حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان) بێنە نێو سنوورەکانی ئێرانەوە، ئەوە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانج.''