لە کەرکووک نزیکەی 100 پڕۆژە وەستاون؛ "پێویستمان بە 400 ملیار دینارە"

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یاریدەدەری پارێزگاری کەرکووک رایدەگەیێنێت، زۆربەی پڕۆژەکانی شارەکە وەستاون و بۆ تەواوکردنیان پێویستیان بە 400 ملیار دینارە. دەشڵێت، حکومەت 180 ملیار دینار قەرزداری بەڵێندەرانە.
 
عەلی حەمادی، یاریدەدەری تەکنیکیی پارێزگاری کەرکووک بۆ کاروباری پلاندانانی ستراتیژی و وەبەرهێنان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆی 113 پڕۆژەی جۆراوجۆری کەرکووک، تەنیا 10 بۆ 15 پڕۆژەیان کاریان تێدا دەکرێت و ئەوانی دیکە بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی پارەوە وەستاون.
 
بەپێی قسەی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکووک، تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە پێویستی بە نزیکەی 400 ملیار دینارە. عەلی حەمادی گوتیشی، "نزیکەی 180 ملیار دینار پارەی شایستەی بەڵێندەرانە و پێویستە وەریبگرن، بەڵام هێشتا خەرج نەکراوە."
 
پڕۆژەکان کەرتە جیاوازەکان دەگرێتەوە، لەوانە خزمەتگوزاری، دروستکردنی پرد، قیرتاوکردن، ئاو و کارەبا.
 
سەرچاوەی دابینکردنی پارەی پڕۆژەکانی پارێزگاکانی عێراق، لەڕێگەی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان و بودجەی پترۆدۆلارەوەیە بۆ ئەو پارێزگایانەی کە بەرهەمهێنەری نەوت و گازن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارهەڵگرێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: 165 بارهەڵگر هاوکاری گەیشتوونەتە رۆژئاوای کوردستان

سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامشلۆوە ئاماری هاوکارییەکانی دەزگاکەی بۆ رۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، 165 بارهەڵگر گەیشتوونەتە ناوچەکە و نزیکەی 58 هەزار کەس لێی سوودمەند بوون