سەرۆکی پەرلەمان: گوێم لێنەبووە جەلال پەرێشان قسەی نەشیاو بکات

27-10-2021
زانا کایانی @zana_kayani
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممە 27-10-2021ی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "گوێم لێنەبووە جەلال پەرێشان جنێو بدات".
 
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆدا گوتی، "بە هیچ شێوەیەک گوێم لە جنێو نەبووە لەلایەن جەلال پەرێشان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە دانیشتنەکەی دوێنێ".
 
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "قسەی نەشیاو و جنێو لە هیچ پەرلەمانتارێک قبووڵ ناکرێت، بەڵام گوێم لە هیچ جنێوێک نەبووە، ئەگەر لە کاتی رووداوەکە پەرلەمانتاران راستەوخۆ پێیان گوتبام، لێپێچینەوەمان لەو قسەیە دەکرد".
 
بەشێک لە پەرلەمانتارانیش لە فراکسیۆنەکان داوادەکەن لێپێچینەوە لەو رووداوەی دانیشتنی دوێنێی پەرلەمان بکرێت و جەلال پەرێشان داوای لێبوردن بکات.
 
لە دانیشتنی رۆژی 26-10-2021 پەرلەمانی کوردستان گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە کە جەلال پەرێشان، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان قسەی نەشیاوی بە یەکێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی گۆڕان گووتوە.
 
لە دوای دانیشتنەکەی پەرلەمان، جەلال پەرێشان، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی گرێدا و تێیدا رەتیکردەوە کە هیچ قسەیەکی نەشیاوی کردبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ

پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بێ مۆڵەت کەمپەین بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکات سزا دەدرێت

پارێزگای هەولێر رێوشوێنی بۆ رێکخستنی کەمپینەکانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و گەرمیان دەرکرد و رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک لەسەر شەقامەکان بە ناوی کۆمەکەوە رێگە لە هاتووچۆ بگرێت، رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.