لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، تیشکی خستە سەر دوا پێشهاتەکانی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا. باپیڕ جەختی لەوە کردەوە کە بۆ چارەسەرێکی بنەڕەتی و سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی، "پێویستە تورکیا بە جیددی بەڕووی کورددا بکرێتەوە."
لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، وردەکاریی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا ئاشکرا کرد. قەرەداغی رایگەیاند کە لەسەر داوای سەرکردایەتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هەوڵی نێوەندگیری داوە بۆ ئاشتی لە نێوان هەسەدە و حکومەتی نوێی سووریادا، نامەیەکی فەرمیشی لەو بارەیەوە پێگەیشتووە.
لەبارەی خۆپاراستنیان لە هێرشەکانی رووسیا، ئەلێکساندەر تۆلیکۆنیکۆڤ دەڵێت: سیستمێکی تایبەتیان بۆ دیاریکردن و لێدان لە درۆنەکان دروستکردووە، هەرچەندە کارێکی سەختە، بەڵام توانیویانە نزیکەی 80٪ـی درۆنەکان پەکبخەن. ئێستاش کار لەسەر ئەو 20٪ـە دەکەن کە ماوە.
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، رێژەی هەژاری لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە، بەڵام بەراورد بە رابردوو دابەزیوە. لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش زۆرترین بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە.
سەرەتای مانگی ئاداری 2025، شەڕ و کوشتار پارێزگای لازقیە و ناوچە کەناراوییەکانی دیکەی سووریا لەنێوان چەکدارانی حکومەتی نوێی سووریا و ژمارەیەک پاشماوەی رژێمەکەی بەشار ئەسەد روویدا، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، سەرووی 1,500 کەس کوژراون، بەڵام پارێزگاری لازقیە دەڵێت: ئەو ژمارەیە بەو جۆرە نییە کە بڵاوکراوەتەوە.
بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، پێشنیوەڕۆی سبەی یەکشەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەگاتە بەغدا و بە جیا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی و فوئاد حوسێن کۆدەبێتەوە.
عەبدولمونعیم عەبدولحافز دەڵێت، ئەگەر لایەنە پسپۆڕەکان، لایەنە زانستییە پسپۆڕەکان و ئەنجوومەنە زانستییەکانی زانکۆکان بڕیار لەسەر کردنەوەی بەشی دیکە بۆ زانکۆکان بۆ خوێندنی کوردی بدەن، "ئێمە پێشوازی لێدەکەین."
چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە هێرش کراوەتە سەر ماڵی مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق لە دیمەشق. بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، کلیلی ماڵەکە لەلایەن هێزەکانی سووریاوە براوە و وایان زانیوە رژێمی پێشووی سووریا داویەتی بە مام جەلال
وەزیری بازرگانیی ناوخۆ لە حکومەتی راگوزەری سووریا دەڵێت، گفتوگۆکانیان لەگەڵ "ئەوەی پێیدەگوترێت هەسەدە"، پەیوەست نییە بە بابەتە ئابوورییەکانەوە، بەڵکو بابەتەکە گەورەترە. گفتوگۆکان لەبارەی سەروەرییە لە دەوڵەتی سووریا.