پەسندکردنی یاسای چاکسازی کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

28-02-2018
رووداو @Rudawkurdish
سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەتیش پەسەندکردنی یاساکە بە دەستکەوت دەزانن کە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە
سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەتیش پەسەندکردنی یاساکە بە دەستکەوت دەزانن کە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە
نیشانەکردن یاسای چاکسازی پەرلەمانی کوردستان
A+ A-

رووداو- هەولێر

یاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە نزیکەی 150 ملیار دینار بۆ حکومەت دەگێڕێتەوە، پشت بەو پارەیە دەبەسرێ بۆ چاککردنی مووچەی فەرمانبەران و نەهێشتنی سیستەمی پاشەکەوت. 


سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەتیش پەسەندکردنی یاساکە بە دەستکەوت دەزانن کە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە و، نادادپەروەری ناهێڵێت. دەنگی ناڕازیی لەسەر ئەو ماددەیە هەن کە بڕینەوەی 4 ملیۆن دینارە بۆ خانەنشینی پەرلەمانتاران، بێگەرد تالەبانی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ، لەوەشدا رەچاوی ماف و هەندێ ریوشوێن کراوە ، پەرلەمانتار دەبێ سەرو 50 ساڵ بێت، خزمەتی لە 15 ساڵ زیاتر بێت ئینجا تەنیا سەدا 25ی مووچەکەی وەردەگرێ کاتێ خانەنشین دەکرێ.

پەسندکردنی ئەو خاڵە کاردانەوەی لێکەوتەوە، بەپێی پڕۆژە پەسندکراوەکە مووچەی خانەنشینی پەلەمانتاران 4 ملیۆن دینارە ، لەکاتێکدا مووچەی فەرمانبەرێکی ئاسایی خانەنشینکراو تەنیا 300 هەزار دینارە.

لە هەولێر خۆپیشاندان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراو و کەمپینێکیش دژی پەسندکردنی پڕۆژەکە راگەیێندرا و بڕیارە لە چەند شار و شارۆچکەیەکی دیکە چالاکی دژی یاساکە ئەنجامبدریت.

یاسای چاکسازی لە خانەنشینی لە 24 ماددە پێکهاتووە ، پەسندکردنی مانگانە بڕی 150 ملیار دینار بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە. لە یاساکەدا خزمەتی ساڵانەی فەرمانبەران و دەرماڵەکانیان رێکخراوەتەوە ، کەمترین مووچەی خانەنشینان 300 هەزار دینار دەبێت و دوو مووچەیش نامێنێت ، مووچەی ئەوانەی بەنایاسایی مووچەیان پێدراوە و هەروەها مووچەی خانەنشینکراوانی نایاسایی دەبڕدرێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە