چێرگ.. یەکێک لە باڵندە ناسراوەکانی کوردستان

28-05-2015
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن چێرگ
A+ A-
رووداو - هەولێر

باڵەندەیەکی ئەفسانەیی، مل و قاچ درێژ، باڵ و دەنووک پان و تووک رەنگاڕەنگ و جنجر، چێرگ و چرگ باڵەندەیەک کە لەسەر زەوی هێلانە دەکات و تەنیا لە لەوەڕگەکان و مەزراکانی دانەوێڵەدا دەژیت.

چێرگ چەندین ساڵە کە لە ژێر چاودێری دایە، دەگوترێ هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە، بەپێی ئاماری یەکێتی نێودەوڵەتی پاراستنی ژینگە، چێرگ لە لیستی سووردایە و  ژمارەیان کەمترە لە 40 هەزار دانە، ئەوان لە وڵاتانی رووسیا، ئیسپانیا، هەنگاریا و باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین.

دەستەیەکی چێرگەکان لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین، لە دەشتی سووتاو، دەشتێک بە پانایی 1600 دۆنم واتە 400 هێکتار کە ساڵانە میوانداری لە 20 تا 25 سەر چێرگ دەکات.

دەشتی سووتاو ئێستا بە سەرەکیترین ژینگەی چێرگ لە هەموو ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دادەندرەێت، بە دەستپێشخەری رێکخراوەی ژینگەپارێزی بۆکان و هەوڵی چالاکڤانانی ژینگەپارێزی بۆکان، یەکەمین ناوەندی لێکۆڵینەوەی چێرگناسی ئێران لەو شارە کراوەتەوە.

چێرگ بەهۆیی راوی لە رادەبەدەر و تێکچوونی جێژینی لە مەترسی لەناوچووندایە، جالاکڤانانی ژینگەپارێزی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هیوان دوای دەستبەکاربوونی، ناوەندی لێکۆڵینەوە چێرگناسی بۆکان رمارەیان لە کوردستان بەرزبێتەوە .

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە