رووداو - قامشلۆ
زۆربەی کارگەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان لە حەلەب، شام و حومسن، لە رۆژائاوای کوردستان قەیرانی کەمیی دەرمانە و حکومەتی سووریاش رێگە بە دەربازبوونی دەرمان نادات.
حکومەتی سووریا بە بیانووی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ناهێڵێت گەنم بفرۆشرێت بە شام، رێگەنادات دەرمان دەربازی رۆژئاوای کوردستان ببێت.
دەرمانسازێک لەسەر کاریگەری قەیرانەکە دەڵێ، خەڵکی تەواو ماندوو کردووە و دەبێت چارەسەر بکرێت. هاونیشتمانییەکیش کە نەخۆشیی درێژخایەنی هەیە باس لەوە دەکات کە چەند جۆرێک دەرمانی رۆژانەی هەیە، بەڵام بە زەحمەتێکی زۆر یەکێکیانی دەستدەکەوێت.
ساڵی 2010 سووریا زیاتر لە هەشت هەزار جۆری دەرمانی بەرهەمدەهێنا، 27.63%ی دەرمانی بەرهەمهاتووی هەناردەی 37 وڵات دەکرد، بەڵام ئێستا دەرمان بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکە بە زەحمەت دەستدەکەوێت، 19 کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دەرمان لەکارکەوتوون و 75%ی بەرهەمهێنانی دەرمانی سووریش کەمبووەتەوە.



