شێخ خاڵس بەرزنجی، یەکەم بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر دوای راپەڕین کۆچی دواییکرد

29-01-2022
گۆڤەند مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

درەنگانی شەوی رابردوو شێخ خاڵس بەرزنجی، کەسایەتیی دیاری شاری هەولێر و یەکەمین بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر لە دوای راپەڕین، لە تەمەنی 92 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. بڕیارە ئەمڕۆ شەممە تەرمەکەی لە رێوڕەسمێکدا لە زێدی خۆی لە گوندی هەرەجە بە خاک بسپێردرێت.
 
شێخ خاڵس شێخ جەواد شێخ مارف بەرزنجی کاژێر 07:00ـی ئێوارەی دوێنێ هەینی 28-01-2022، دوای تێکچوونی رەوشی تەندروستی و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر لە تەمەنی 92 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 29-01-2022، تەرمی شێخ خاڵس بەرزنجی، کەسایەتیی دیاری شاری هەولێر و برا گەورەی شێخانی گوندی هەرەجە و کۆیە، لە رێوڕەسمێکی شایستە بە ئامادەبوونی کەسوکارەکەی لە زێدی خۆی بە خاک بسپێردرێت.
 
بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی شێخ خاڵس شێخ مارف بەرزنجی، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و یەکەمین بەڕێوەبەری پەروەردەی هەولێر لە دوای راپەڕین برایە تەکیەی بەرزنجە لە شاری هەولێر. بەشێکی زۆر لە کەسوکارەکەی و خزم و دۆستان و هاوڕێکانی بۆ دەربڕینی هاوخەمی و بەشداریکردن لە رێوڕەسمی ناشتنەکەی ئامادەی پرسەکەی بوون.
 
لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی، لوقمان بەرزنجی، ئامۆزای شێخ خاڵس قسەی بۆ فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری رووداو کرد و رایگەیاند، "هۆکارەکە تەنیا تەمەن بوو، ئەگەرنا تاوەکو دوایین ساتەکانی تەمەنی پیاوێکی لەسەرەخۆ و بە هیمەت و بەهێز بووە، هیچ کات سڵی لە نەخۆشی نەکردووەتەوە."

 

 
 
لوقمان بەرزنجی گوتیشی، "شێخ خاڵس، کەسایەتییەکی ناسراوی هەولێر و کوردستان و دەتوانم بڵێم عێراقیش بوو، ساڵی 1950 خوێندنی لە بەغدا لەگەڵ گوڵبژێرێک لە رووناکبیران تەواوکردووە، لەوانە؛ دکتۆر جەمال نەبەز، دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوول، دکتۆر حسام فوئاد و دکتۆر مارف خەزنەدار، هەروەها رۆڵێکی گەورەی لەبواری پەروەردە و فێرکردندا هەبووە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

بەڵێندەران لە "ترسی نەبوونی پارە" پڕۆژەی رێگەوبانی گوندەکانی بێتواتە وەرناگرن

دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی سنووری ناحیەی بێتواتە لە ئیدارەی راپەڕین، لە خراپیی رێگەوبانەکانیان نیگەرانن. بەڕێوەبەری ناحیەکەش ئاشکرای دەکات، سەرەڕای ئەوەی دوو جار تەندەر بۆ پڕۆژەی رێگەی چوار گوند راگەیێندراوە، بەڵام "لەترسی نەبوونی نەختینە" هیچ بەڵێندەرێک ئامادە نییە پڕۆژەکە وەربگرێت