پۆلیسی سلێمانی بە تۆمەتی دزینی ئایفۆنێک گەنجێک دەستگیر دەکات

29-05-2024
سۆران حوسێن
کاتی "دزیکردنەکە" لە کامێرای چاودێریی دووکانەکەوە
کاتی "دزیکردنەکە" لە کامێرای چاودێریی دووکانەکەوە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی دزینی مۆبایلێک لە فرۆشگەیەکی فرۆشتنی جلوبەرگ دەستگیر کردووە.
 
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی ئایار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تۆمەتبارەکە چووەتە دووکانی فرۆشتنی جلوبەرگ. خاوەنی دووکانەکە مۆبایلێکی ئایفۆنی بە شەحنەوە بووە، ئەویش زانیویەتی کەس دیار نییە و دزیویەتی."
 
تاوانەکە لە سنووری قەزای سەیدسادق روویداوە. پۆلیسی سلێمانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کاتی دزیکردنەکەدا رایگەیاندووە، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی رووداوەکە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هێزەکانیان تۆمەتبارەکەیان دۆزیوەتەوە و دەستگیریان کردووە.
 
تۆمەتبارەکە دوای دزینی، مۆبایلەکەی فرۆشتووە و دواتر لە بازاڕی قەزاکەدا مۆبایلەکە دۆزراوەتەوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی.
 
پۆلیس ناسنامەی تۆمەتبارەکەی بەمشێوەیە بڵاوکردووەتەوە: (م، ع، س؛ لەدایكبووی 1995)ـە و ناسنامە سووریای پێبووە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.