قوباد تاڵەبانی: گەشبینین بە رێککەوتن

30-06-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران. لەبارەی گفتوگۆکانی ئەم دواییەی هەولێر و بەغداوە رایگەیاند، "گەشبینین بە رێککەوتن".
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە (30/6/2025) بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە یان برێم، کۆنسووڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم و دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو، باس لە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا.
 
قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانی هەرێم روونیکردەوە کە "گفتوگۆکانی نێوان وەفدە دانووستانکارەکانی هەردوولا لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەچووە و گەشبینین لە ماوەیەکی نزیکدا بگەینە رێککەوتن و کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت".
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی فەڕەنسای کرد بۆ هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لە بواری گەشەپێدانی ناوچەیی. لەم بارەیەشەوە ئاماژەی بەوەکرد رێژەیەکی زۆری کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات لە شار و شارۆچکە کەمتر گەشەسەندووەکانە، هەربۆیە گەشەپێدانی ئەو ناوچانە کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی کۆچی نایاسایی و ئەمەش لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پاپا لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان

نێچیرڤان بارزانی لە ئیتاڵیا کۆبوونەوەی لووتکە دەکات

شاندی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمین کۆبوونەوە چووە ڤاتیکان. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاپای ڤاتیکان بە دووقۆڵی کۆبووەوە.