نێچیرڤان بارزانی و موقتەدا سەدر و حەلبووسی لە نەجەف لەکۆبوونەوەدان

31-01-2022
پێشوازیی موقتەدا سەدر لە نیچیرڤان بارزانی
پێشوازیی موقتەدا سەدر لە نیچیرڤان بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر گەیشتە نەجەف و کۆبوونەوەکەیان لەکاژێر 10:15 خولەک دەستیپێکرد.
 
هەریەکە لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر.
 
سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی و حەلبووسی بۆ نەجەف لەسەر پێشنیازی سەرۆک بارزانی بووە. لە پەیامێکدا سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند: "لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و رەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پرۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتەڕوو. لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیازم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن و، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پرۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان راوێژ بكەن".
 
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی سەردانەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بۆ نەجەف و کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر نووسیویەتی: کاتی دەستێوەردانی دەرەکی لەپێکهێنانی حکومەتی عێراق کۆتاییهات. ئەمڕۆ شاخ و بیابانەکانی عێراق بەرەو نەجەف دەڕۆن بۆ گفتوگۆکانی حکومەتێکی نیشتمانیی تەواوی عێراقی. نە رۆژهەڵات و نە رۆژئاوایی.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

بەڵێندەران لە "ترسی نەبوونی پارە" پڕۆژەی رێگەوبانی گوندەکانی بێتواتە وەرناگرن

دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی سنووری ناحیەی بێتواتە لە ئیدارەی راپەڕین، لە خراپیی رێگەوبانەکانیان نیگەرانن. بەڕێوەبەری ناحیەکەش ئاشکرای دەکات، سەرەڕای ئەوەی دوو جار تەندەر بۆ پڕۆژەی رێگەی چوار گوند راگەیێندراوە، بەڵام "لەترسی نەبوونی نەختینە" هیچ بەڵێندەرێک ئامادە نییە پڕۆژەکە وەربگرێت