رووداو - هەولێر
پزیشكان لە ئەمریکا لە هەوڵدان بۆ پەیڕەوکردنی نەشتەرگەری بەبێ سڕكردنی گشتی و دەیانەوێ تەنیا لە رێگەی هێواشکردنەوە و سەرنجڕاکێشانی نەخۆش، نەشتەرگەری ئەنجامبدەن.
بەپێی گوتەی پزیشكانی نەشتەرگەری سڕکردنی گشتی لەپێش نەشتەرگەری چەندین ئامادەکاری ئاڵۆزی پێویستن و دوای نەشتەرگەریش مەترسی تووشبوون بە چەندین دەرهاوێشتەی مەترسیدار هەن.
ئەنجامدانی نەشتەرگەریی بە بێ سڕکردن، رێگایەکی زانستیی نوێیە، کە بە هۆیەوە لە بری بێهۆشکردن پشت بە ئارامکردنەوەی نەخۆشەکە دەبەسترێت.
ئەم رێگایە هەندێک سوودی هەن کە لە رێگا کلاسیکییەکاندا نین وەک ئەوەی کە ئامادەکارییەکانی پێش نەشتەرگەرییەکە کەمترن.
ستیڤن یانگ، پزیشکی نەشتەرگەری دەڵێت "زۆرجار داوا لە نەخۆشەکان دەکرێت پشکنینی خوێن و تیشکی ئێسک بۆ سینگیان ئەنجام بدەن، لە کەیسی وەک ئەمەی ئێمەدا کاتێک کە رێگای تەواو بەئاگا، دەگیرێتە بەر نەخۆشەکان پێویستیان بە هیچ پشکنینێکی پێشوەختە نابێت."
جگە لەو خاڵە ئەرێنییانە کە پەیوەندییان بە پێش ناشتەرگەریی هەیە، نەشتەرگەریی تەواو بەئاگا لە قۆناخی دوای ئەنجامدانیشی سوودی هەیە، وەک ئەوەی نەخۆش تووشی هیچ جۆرە هێڵنجدان، گێژبوون و سەرئێشەیەک نابێت.
لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە لە کاتی نەشتەرگەرییەکەدا کەشێکی ئارام باڵ بەسەر ژووری نەشتەرگەرییەکەدا دەکێشێت.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ