بۆ یەکەمجار نەشتەرگەریی کردنەوەی کاسەی سەر لە نەخۆشخانەیەکی هەڵەبجە کرا

13-11-2023
سازگار سەڵاح
نەشتەرگەریی کردنەوەی کاسەی سەر لە هەڵەبجە کرا
نەشتەرگەریی کردنەوەی کاسەی سەر لە هەڵەبجە کرا
نیشانەکردن هەڵەبجە نەشتەرگەری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بۆ یەکەمجار لە نەخۆشخانەیەکی هەڵەبجە نەشتەرگەریی کردنەوەی کاسەی سەر کرا، نەشتەرگەرییەکە بۆ منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ بەناوی ئێلا کراوە و کاژێر و نیوێکی خایاند.
 
دکتۆر نەشئەدين عیزەت، ئەو پزیشکەیە کە نەشتەرگەرييەکەی کردووە، دەڵێت 'توانيمان بەسەرکەوتوویی نەشتەرگەرييەکە بکەین.'
 
دکتۆر نەشئەدين عیزەت پزيشکی پسپۆری مێشک و دەمار لەبارەی نەشتەرگەرییەکە قسەی بۆ رووداو کرد و، دەڵێ "ئەم نەشتەرگەرييە کردنەوەی کاسەی سەری منداڵێکە کە گرێيەکی هەبوو کە کاسەی سەری بڕيبوو، بەشێکی ئێسقانەکەی بڕيبوو.''
 
دکتۆرەکەی مێشک و دەمار هەروەها دەڵێ بە نەشتەرگەرییەکە تەواوی گرێیەکەی کاسەی سەری منداڵەکەیان لابردووە، ''خۆشحاڵين، يەکەمجارە ئەم نەشتەرگەريیە لێرە دەکەین. سوپاس بۆ کارمەندانی ئێرە و پزيشکان کە هاوکارمان بوون، ئەمە هەنگاوێکی نوێيە لە داهاتووشدا نەشتەرگەریی گرنگتر ئەنجامدەدەين.''
 
باوکی ئێلا، دەڵێت کارئاسانی زۆریان بۆ کراوە، ئەگەر ئەو نەشتەرگەرییە لە نەخۆشخانەی تایبەت کرابووایە، تێچووەکەی پێنج بۆ شەش مليۆن دينار دەبوو.
 
سەرباز عەبدولخاليد، باوکی ئێلایە و باسی ئەوە دەکات منداڵەکەی لەماوەی چەند رۆژێکدا گرێیەکەی لە سەری هاتووە، دەشڵێ "گوتيان بيبەن بۆ لای دکتۆر نەشئەدين، بردمان و گوتی 'دەبێت لە ژێر چاودێریدا بێت، رۆژی يەکشەممە بيهێنن نەشتەرگەری بۆ دەکەين.' سوپاس بۆ خوا بە سەرکەوتووی بۆيان کرد و ئێمە ئەگەر لە دەرەوە بمانکردايە پێنج، شەش مليۆنی تێدەچوو.''
 
نەشتەرگەرییەکە ماوەی یەک کاژێر و نیوی خایاندووە و لە نەخۆشخانەی کيميابارانی هەڵەبجە کراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە