رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا یاخود کۆپ 28، لە شاری دوبەیی ئیماراتە.
کۆنفرانسەکە رۆژی پێنجشەممە 30-11-2023، بە دیداری سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان دەستیپێکرد.
لەوێ، نێچیرڤان بارزانی چاوی بە دەیان سەرکردە و سەرۆکی وڵاتان کەوت، لەنێویاندا شا چارلسی سێیەمی بەریتانیا، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئۆرسولا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى شێخ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات بەشداری کۆنفرانسەکەی کردووە.
لەبارەی کۆنفرانسەکەوە، نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری خۆی لە X رایگەیاند، "بۆ پاراستنی هەسارەکەمان، کاری پێکەوەیی و هاوئاهەنگیی جیهانی پێویستە".
ئەمڕۆ هەینی، 1-12-2023، هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژى نيشتمانيى ئيماراتدا به ئاماده‌بوون و به‌شداريى ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى جيهان، له شارى ئێكسپۆ دوبه‌ى كۆنفرانسەکە بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە لە 30-11 تاوەکو 12-12ـی 2023 کۆنفرانسەکە بەردەوام بێت. ئەم ساڵ 200 وڵات، هەرێم و رێکخراو بەشداری لە کۆنفرانسی کۆپ 28 دەکەن.