رووداو دیجیتاڵ
سەرەڕای هەموو گەمارۆ وشکانی، ئاسمانی و ئاوییەکان بۆسەر غەززە، بەڵام هێشتا ژیان تێیدا بەردەوامە و جووڵە لەنێو شەوام و کۆڵانەکانیدا دەبیندرێت.
تائێستا زیاتر لە 9500 کەس بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر غەززە کوژراون، ئەو ژمارەیەش زیاتر لە 40%یان منداڵن، ئەمەش جگە لە هەزاران بریندار و هەزاران بێسەروشوێنی ژێر داروپەردووەکان.
بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهان داوای ئاگربەست دەکەن، بەڵام ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە.
لەم وێنانەی خوارەوەدا ژیانی رۆژانەی بەشێک لە خەڵکی غەززە خراوەتەڕوو، سەرەڕای بۆردوومانی بەردەوامی ئیسرائیل، هەرکەسە و بە کارێکەوە سەرقاڵە.